لەناوبردنی (3) بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان لە بابل كە 2000 حەبی ماددە هۆشبەرەكانیان پێبووە

ئەمنی
  • 12-02-2023, 13:44
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئاسایش دەستگیركردنی (3) بازرگانی ماددەی هۆشبەری لە بابل ڕاگەیاند، كە دوو هەزار حەبی مادەی هۆشبەریان پێبووە.
    شانەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوە كردووە : مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی بابل سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری و بە هەماهەنگی لەگەڵ كاروباری ماددە هۆشبەرەكان، توانیویەتی 3 بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان لە ناوەندی شاری حللە دەستگیر بكات كە ژنێكیان لەگەڵ بووە.
     ئاماژەی بەوەشكرد : دەست بەسەر 2000 حەبی ماددە هۆشبەرەكاندا گیراوە كە لەناو ماڵەكەیاندا شاردرابووەوە و جەختیشیكردەوە : رێوشوێنی پێویست بەرامبەریان دەگیرێتەبەر و بەپێی مادەی (28)ی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیردەكرێن.