بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ سەرجەم چالاكیە وەرزشییەكانی وڵات دووپاتكردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : ئەمڕۆ عەبدولئەمیر شمری،وەزیری ناوخۆ لە نوسینگەی خۆی چاویكەوت بە عەدنان دڕجال سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق و ئاماژەی بەوەشكرد وەزیر لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا پێشوازی لە میوانەكەی كرد و كۆمەڵێك بابەتی جێی سەرنجی لەگەڵیدا تاوتوێ كرد و لە پێش هەموویانەوە بەردەوامیی هەماهەنگی و هاوكاری هاوبەشی نێوان وەزارەت و یەكێتییەكە.
بەپێی بەیاننامەكە شمری دووپاتی كردەوە پشتیوانی خۆی بۆ وەرزش لە عێراق و ئامادەیی تەواوی وەزارەت بۆ دابینكردنی كەشێكی سەلامەت و گونجاو بۆ سەرجەم چالاكییە وەرزشییەكان لە وڵاتدا.
لە كاتێكدا دڕجال سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ وەزیری ناوخۆ دەربڕی بۆ هەوڵە گەورەكانی لە سەرخستنی پاڵەوانێتی بیست و پێنجەمین كەنداو لە پارێزگای بەسڕەی فەیحا وجومگەكان و پێكهاتەكانی وەزارەت لەم پاڵەوانێتییەدا كردوویانە.