مەندەلاوی: پەرلەمان پاڵپشتی چالاكییەكانی كولتووری پێكەوەژیان و لێبوردەیی و ڕەتكردنەوەی توندڕەوی دەكات

سیاسی
  • 12-02-2023, 12:45
  • +A -A

    بەغدا - INA- ویسام مەلا
    ئەمڕۆ یەكشەممە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی دووپاتی كردەوە كە ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانی لە چالاكییەكانی كولتوری پێكەوەژیان و لێبوردەیی و ڕەتكردنەوەی توندڕەوی دەكات.
    مەندەلاوی لە وتارێكدا لە ڕۆژی جیهانی ڕێگریكردن لە توندڕەوی توندوتیژی كە بەرەو تیرۆر دەبات، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو وتی: چالاكییە هونەری و رۆشنبیرییەكان كە جەخت لەسەر كولتوری پێكەوەژیان و لێبوردەیی و ڕەتكردنەوەی توندڕەوی دەكەنەوە،بۆیە دەبێت لەمێشكی نەوەی نوێدا چەسپاو بێت لە ڕێگەی مەنهەجی پەروەردەییەوە لە قۆناغە جیاوازەكاندا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانی تەواوی خۆی لەم بوارەدا ڕادەگەیەنێت، وەك ڕێگەپێدانی دەسەڵاتە دەستوری و یاساییەكان كە دەتوانرێت لە ڕێگەی یاسا و پەسەندكردنی ڕێككەوتنە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەكان و چاودێریكردن لەسەر زەوی بخرێنەڕوو بۆ جێبەجێكردنیان.