دەستپاكی دەست بەسەر دزینی (10) ملیار دینار لە پڕۆژەی ساختە لە سەڵاحەدین دەگرێت

ناوخۆ
  • 12-02-2023, 11:36
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی دەستپاكی فیدراڵی دەستبەسەرداگرتنی دزیەكی (10) ملیار دیناری لە پڕۆژەی ساختە بۆ نۆژەنكردنەوەی ڕێگاوبان و فەرمانگە حكومییەكانی ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : بەشی لێكۆڵینەوەكانی دەستەكە وێڕای قسەكردن لەسەر وردەكاریی ئەو ئۆپەراسیۆنە كە بەپێی یاداشتێكی دادوەری ئەنجامدراوە ڕایگەیاندووە : نووسینگەی لێكۆڵینەوەی دەستە لە سەلاحەدین تیمێكی كاری پێكهێنابوو دوای ئەوەی زانیارییان لەبارەی گومانی گەندەڵی لە خەرجی پارەی تەرخانكراودا وەرگرتبوو بۆ نۆژەنكردنەوەی ڕێگاوبان و بەڕێوەبەرایەتییەكانی حكومەت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : تیمی فەرمانگەكە دوای دەستبەسەرداگرتنی ئەولەویەتەكانی خەرجكردن و بەستنەوەی وەڵامی دەزگاكانی حكومەتی سودمەند و ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە و پشكنینی مەیدانی، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە سەرجەم ئەو پڕۆژانەی كە بڕە پارەكانیان یەكلایی كراوەتەوە و پەیوەندییان بە نۆژەنكردنەوەی ڕێگاوبانەكان و حكومەتەوە هەیە، بەڕێوەبەرایەتییەكان پڕۆژەی ساختەن كە لەسەر زەوی بوونیان نییە، ئاماژە بەخراپ بەكارهێنانی ئەوانە دەكات پارەی خەرجكراو بڕی 10008769000 دینار.
    جەختیشی لەوە كردەوە كە : ڕاپۆرتی فەرمی دەستبەسەرداگرتن ڕێكخرا و لەگەڵ بەڵگەنامە دەستبەسەرداگیراوەكان پێشكەش بە دادگای لێكۆڵینەوەی تایبەتمەند لە پرسەكانی دەستپاكی لە پارێزگای سەڵاحەدین كرا، كە لە بەرامبەردا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ئەو(9) فەرمانبەری دیوانی پارێزگا بەرپرسیارن لە بەفیڕۆدانی پارە لەنێویاندا بەڕێوەبەرێكی پێشوو بۆ بەشی پلاندانان و بەدواداچوون لە پارێزگا وەك هەموو ئەوانەی تۆمەتبارن بە دۆسیەكانی تر دەستگیركراون.