دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران سەرۆكایەتی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وزاریی ئاسایشی نیشتمانی كرد. لە كۆبونەوەكەدا چەند تەوەرێكی گرنك تاوتێكران، لەوانەش ئۆپراسیۆنەكانی سەربازی لە جەزیرەو بیابانەكانی پارێزگای ئەنبارو كۆنتڕۆڵكردنەوەی تەواوی سنوورە هاوبەشەكانی نێوان عێراقو سوریا. لەكۆبەونەكەدا عەبادی باسی لەوە كرد كەحكومەتی عێراق بەهەموو شێوەیەك ئامادەیە یارمەتی گەلی میسر بدات لە ڕووبەڕوونەوەی تیرۆردا. دكتۆر حەیدەر عەبادی ، جەختیشی كردەوە لەسەر هاوكاریو هەماهەنگی لەبواری هەواڵگریی لەنێوان وڵاتانی ناوچەكە، بۆ رووبەرووبونەوەی مەترسی گروپە تیرۆریستییەكان. لە كۆبوونەكەدا سەرۆك وەزیران بەپێویستی زانیوە هەماهەنگیی هەواڵگریی لەنێوان وڵاتانی ناوچەكە، بۆ رووبەڕووبونەوەی گروپە تیرۆریستییەكان ئەنجام بدرێت.