سەقامگیری نرخی دۆلار لە بۆرسەی ناوخۆییدا

ئابوری
  • 12-02-2023, 10:46
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی دۆلار شایەتی سەقامگیری لە بۆرسەی ناوخۆییدا بەخۆیەوە بینی.
    نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلار بە 147 هەزار دینارە، نرخی كڕینی 100 دۆلار بە 146 هەزار و 500 دینارە.
    بانكی ناوەندی عێراق پێشتر بڕیاریدا دەستكاری نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بكات، بەو پێیەی نرخی كڕینی دۆلارێك لە وەزارەتی دارایی گەیشتە 1300 دینار بۆ هەر دۆلارێك و بە (1310) دینار بۆ هەر دۆلارێك فرۆشتویەتی بۆ بانكەكان لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنیەوە، و بە (1320) دینار بۆ هەر دۆلارێك دەفرۆشرێت لە بانكەكان و دامەزراوە داراییە نابانكییەكانەوە بۆ سودمەندی كۆتایی.