سەرۆک وەزیران بانگهێشتی سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتوی عەرەبی دەکات بۆ سەردانی عێراق

سیاسی
  • 11-02-2023, 22:16
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، دەقی بەیاننامە هاوبەشەکەی نێوان عێراق و ئیماراتی بڵاوکردەوە،هاوکات "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، بانگهێشتی"محەمەد بن زاید" سەرۆکی میرنیشینی یەکگرتووی عەرەبی ئیماراتی کرد بۆ سەردانیکردنی عێراق .
    لە خوارەوە دەقی بەیاننامە هاوبەشەکە دەخەینە هەردوو وڵات دەخەینەڕوو:
     1- جەنابی سەرۆک وەزیرانی کۆماری عێراق، بەڕێز " محمد شیاع سودانی" لە 9ی شوباتی 2023، لەسەر بانگهێشتی جەنابی فەرمانرەوا شێخ "محەمەد بن زاید نەهیان" سەرۆکی میرنشینی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی سەردانی ئیماراتی کرد ، لە میانەی سەردانەکەدا هەردوولا باسیان لە ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هاوکارییە دیپلۆماسی و بازرگانی و ئابووری و سیاسییەکانیان کرد و بیروڕایان لەسەر کۆمەڵێک بابەتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ئاڵوگۆڕ کرد و جەختیان لە گرنگی کاری هاوبەش کرد بۆ پەرەپێدانی 
    پەیوەندییەکان . 
     2- هەردوولا لەسەر گرنگی بانگهێشتکردنی دانیشتنی دەیەمی لیژنەی هاوبەشی نێوان هەردوولا هاوڕابوون، بەهۆی کاریگەرییە گرنگەکەی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و بەدواداچوونی سەرجەم مەلەفی دووقۆڵی لە بوارەکانی بەرژەوەندی هاوبەشدا. هەروەها ڕێککەوتن کرا لەسەر پەرەپێدانی چوارچێوەی ڕێکخستنی بازرگانی دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵات، و بەرزکردنەوەی بۆ ئاستی هاوبەشی هەمەلایەنە، بۆ گەیشتن بە یەکگرتنی ئابووری فراوانتر لە نێوان هەردوو وڵات و چالاککردنی دیپلۆماسی ئابووری و پێشخستنی ڕێژەی گەشەی ئابووری بە گشتی، هەروەک هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنانی ئێستا و داهاتووی ئیماراتی لە عێراق و کردنەوەی ئاسۆی هاوبەشی نوێ و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکان بە گۆڕینی بۆ دەرفەتێک کە سوودی بۆ ئابووری ئیمارات و عێراق هەبێت، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ڕۆحی برایەتی و دۆستایەتی نێوان سەرکردایەتییەکانی هەردوو وڵات و گەلی برایە.
     هەروەها هەردوو وڵات کاردەکەن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و بنیاتنانی ئەو گەشەکردنە بەرچاوەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا لە ناوخۆی بازرگانیدا بەدیکراوە، چونکە بازرگانی دوولایەنەی نانەوتی لە ساڵی ٢٠٢٢دا گەیشتە نزیکەی ١٧.٥ ملیار دۆلار.
     3-هەروەها هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر پەرەپێدانی هاوکاریی دووقۆڵی لە بوارەکانی تەندروستی و گەشتیاری و ڕۆشنبیری و وەرزش،بەهۆی گرنگییان لە پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
     4- هەردوولا پەرۆشی خۆیان دووپات کردەوە بۆ پاڵپشتیکردنی سەقامگیری لە ناوچەکە و بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی بۆ گەلان، لەڕێگەی بەرەوپێشبردنی پەیوەندی و دیالۆگ و دروستکردنی پرد، ئەمەش باشترین ڕێگایە بۆ گەیشتن بە سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی.
     5-سەرۆک وەزیرانی عێراق ستایشی ڕۆڵی پێشەنگانەی میرنشینی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی گۆڕانی کەش وهەوا، پیرۆزبایی لە ئیمارات کرد بۆ میوانداری بیست و هەشتەمین دانیشتنی کۆنفرانسی لایەنەکانی ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەش وهەوا (COP28) کە لەمساڵدا بەرێوەدەچیت و هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر بەرزکردنەوەی هاوکاری لە بواری کاری ژینگەیی و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش وهەوا.
     6- لایەنی عێراقی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی حکومەتی ئیمارات کرد کە دەستپێشخەریی زیندووکردنەوەی ڕۆحی موسڵ"ی گرتۆتەئەستۆ ، بە هاوبەشی لەگەڵ یونسکۆ، بۆ ئاوەدانکردنەوەی مزگەوتی "نوور" و هەردوو کەنیسەی "تاهیرە" و "ساعە".
     7- جەنابی سەرۆک وەزیران بەڕێز "محەمەد شیاع سودانی " سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانەی خۆی ئاراستەی جەنابی بەڕێز شێخ "محەمەد بن زاید نەهیان"سەرۆکی میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی کرد ،بۆ ئەو پێشوازییەگەرم و میواندارییە بەخشندەیە،و هەروەک سەرۆک وەزیران بانگهێشتنامەیەکی ئاراستەی جەنابی بەرێزیان کرد ، بۆ سەردانێکی فەرمی بۆ کۆماری عێراق، و سەرۆک وەزیران سوپاس و پێزانینی پێشکەش بە جەنابی سەرۆکی میرنشینی یەکگرتووی ئیماراتی عەرەبی کرد بۆ قبوڵکردنی بانگهێشتنامەکە.

     •••••
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران 
     11-شوبات-2023