بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە" ئەحمەد فکاک بەدرانی" وەزیری ڕۆشنبیری و گەشت وگوزار وشوێنەوارەدێرینەکان، پلانێکی بۆ زیندووکردنەوەی فێستیڤاڵ و بۆنە ئەدەبی و هونەری و ڕۆشنبیرییەکان ئاشکرا کرد، بە نزیکبوونەوەی گەڕانەوەی شوێنەوارە دێرینەکانی عێراق لە بەریتانیا و بەڕێوەچوونی ئاهەنگێکی فەرمی.
"بەدرانی" لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: پلانی زۆرمان لە بوارەکانی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارە دێرینەکان ئامادەکردووە،بەم نزیکانەش لە پارێزگاکانەوە بە فێستیڤاڵە ئەدەبییەکان وکاری هونەری و شانۆیی و چالاکییە سینەماییەکان، دەست پێدەکەین و ئاهەنگ دەگێڕین .
ڕاشیگەیاند"لەبواری گەشتیاریدا سەردانی مەیدانی بۆ سەرجەم دامەزراوە گەشتیاری و شوێنەوارییەکان دەکەین بەمەبەستی دیاریکردنی پێداویستییەکانیان بۆ نۆژەنکردنەوە و بوژاندنەوەیان .
درێژەی قسەکانیدا ووتیشی"سەبارەت بە مەلەفی شوێنەوارە دێرینییەکان، ئێمە ئەم میراتە دەبپارێزین، کە ناسنامەی عێراق پێکدەهێنێت، بەم نزیکانەش سەردانێکمان دەبێت بۆ بەریتانیا بۆ گەڕاندنەوەی پارچەی شوێنەوارە دێرینەکانی عێراق کە لەوێن، و مەراسیمێکی فەرمی بەو بۆنەوەیە بەڕێوەدەچێت لەکاتی گەڕانەوەیاندا.