بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە،سەید "عەممار حەکیم" سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی ،تەئکیدی لەوە کردەوە کە عێراق هەنگاوی گەورەی ناوە بۆ ڕێگای سەقامگیری و خۆشگوزەرانی .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تیایدا هاتووە "لەمیانی کۆبونەوەی " سەید "حەکیم" لەگەڵ موختاری ژمارەیەک شوێن گەرەکی شارەکانی عێراق،گوێی لە نیگەرانییەکان و کێشە و ئاستەنگەکانیانی گرتووە کە بەردەم لە کارەکانیان هەیە.
ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشداوە "سەید"حەکیم" لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەسەر گرنگی هەموارکردنەوەی یاسای تایبەت بە موختارەکان کردەوە" بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە "موختار لەلایەن دەوڵەتەوە دەستنیشانکراوە و یەکێکە لە گرنگترین لێکۆڵینەوە یاسایی و کۆمەڵایەتییەکان.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە سەید"حەکیم" جەختیشی لەوە کردەوە کە "عێراق هەنگاوی گەورەی ناوە لەسەر ڕێگای سەقامگیری،داواشیکرد بەرپرسان جدی بن لە چارەسەرکردنی کەم و کورییەکان.