عەوادی: سەرۆک وەزیران رێنماییداوە بە دابینکردنی پێداویستی بۆ ئەو عێراقیانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی سوریا و تورکیاوە زیانیان بەرکەوتووە

سیاسی
  • 11-02-2023, 21:12
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ شەممە"بەسم عەوادی"وتەبێژی فەرمی حکومەت،پێکهێنانی شانەیەکی قەیرانەکانی راگەیاندبۆ پێشکەشکردنی هاوکاری فریاگوزاری بۆ گەلانی سوریا و تورکیا، لە ژێر ڕێنمایی "محەمەد شیاع سودانی "سەرۆک وەزیران، بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان بۆ ئەو عێراقیانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە لە هەردوو وڵات.
    "عەوادی" بۆ کەناڵی "عێراقیە نیوزی " کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچونی بۆ کردوە رایگەیاند " لەلایەن "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، گرینگی زۆر بە دۆسیەی فریاگوزاری بۆ گەلانی سوریا و تورکیا دەدرێ، بەهۆی پاشماوەی بوومەلەرزەکە، هەروەک لە ڕۆژی کارەساتەکەوە ڕێنمایی دەرکردوە کە لیژنەیەکی تەکنیکی پێکبهێنێت بۆ هاوکاری و پلان و میکانیزمە پێویستەکان.
    وتیشی"لەبەر ڕۆشنایی ڕێنماییەکەی سەرۆک وەزیران، شانەیەکی گەورەی قەیرانەکان کە پێکهاتووە لە 11 وەزارەتی عێراق و هەروەها بەرگری شارستانی و مانگی سوور، کە داواکاری بۆ هاوکاری لەلایەن سوریاو تورکیا پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران کراوە ،
    وسودانیش ڕێنمایی داوە بە هاوکاری دارایی پێویست .
     لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی " هەروەک سەرۆک وەزیران ڕێنمایی دەرکردوە بۆ ناردنی کاروانی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ لایەنی سوری، هەروەها پەیوەندیکردن لەگەڵ ئەو عێراقیانەی زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا،و دابینکردنی هەموو پێداویستییەکان بۆیان . 
     "عەوادی" ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە "سبەی دوو گەشتی ئاسمانی هاوکاری و فریاگوزاری بۆ گەلانی سوریا و تورکیا رەوانە دەکرێت، هەروەک سودانی رێنمایی داوە بۆ گواستنەوەی سەدان تۆن کەرەستەی فریاگوزاری بۆ ئەو دوو وڵاتە.