بەغداد - INA
سكرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارەی گەشتەكان و قەبارەی ئەو كەرەستانەی ئاشكراكرد، كە تا ڕۆژی شەممە بۆ گەلانی سوریا و توركیا لە دوای كارەساتی بومەلەرزەكە نێردراون.
وتەبێژی سكرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران حەیدەر مەجید بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: قەبارەی ئەو كەرەستە و كۆمەكانەی كە لە ڕێگەی ئاسمانییەوە لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ڕەوانەی سوریا و توركیا كراون، 24 گەشت كراوە، كە بۆ فڕۆكەخانەكانی دیمەشق و حەلەب نزیكەی 85 تۆن و بۆ فڕۆكەخانەی غازی عەنتاب لەتوركیا نزیكەی 35 تۆن گواستراوەتەوە.
ئاشكراشیكرد: پرۆسەی پردی ئاسمانی نێوان سوریا و توركیا لەسەر راسپاردەی سەرۆك وەزیران بەردەوامە، و ئاماژەی بەوەشدا: كە وەزارەتی نەوت لەڕێگەی گواستنەوەی زەوییەوە یەك ملیۆن لیتر سوتەمەنی ناردووە،و وەزارەتی بازرگانی-یش 650 تۆن ماددەی خۆراكی جۆراوجۆر و وەزارەتی بەرگری 850 تۆن لەڕێگەی 42 بارهەڵگرەوە رەوانەكراون، كاروانێكی پەروەردەی بەسرەش گەیشتە سوریا، جگە لە بەردەوامیی هەوڵە خزمەتگوزارییەكانی دەستەی حەشدی شەعبی لە سوریا.
ئاشكراشیكرد: سكرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕێگەی ڕێكخراوە ناحكومیەكانەوە هەڵمەتی یارمەتیدانی ڕێكخست، هاوكات دەستەی دەروازە سنورییەكان ئاسانكاری بۆ ڕێكارەكانی گەیشتنی 35 كاروانی دەزگای شەهید محەمەد سەدر بۆ سوریا كردووە.