پەرلەمان بەرنامەی كاری دانیشتنی رۆژی دووشەممە رادەگەیەنێت

سیاسی
  • 11-02-2023, 18:38
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ شەممە، بەرنامەی كاری دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی داهاتووی ڕاگەیاند .
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕایگەیاند: دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بۆ ئەنجومەنی نوێنەران 5 بڕگە لەخۆ دەگرێت، یەكەم: دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هەمواركردنی سێیەمی یاسای جێبەجێكردنی پرۆژەكانی ئاودێری ژمارە 138ی ساڵی 1971 (لیژنەی كشتوكاڵ و ئاو و زۆنگاوەكان)، دووەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای بەڕێوەبردنی سامانی بۆماوەیی ئاژەڵان (لیژنەی كشتوكاڵ و ئاو و زۆنگاوەكان).
    ئاشكراشیكرد: بڕگەی سێیەم خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەیاسای هەمواركردنی یاسای یەكەمی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و خانووبەرە ژمارە 40ی ساڵی 2008 دەگرێتەوە (لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدڕاڵی، لیژنەی یاسایی)، هەروەها بڕگەی چوارەم بریتی دەبێت لە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژەیاسای ڕێكخستنی مافی قوربانیانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب (لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی و لیژنەی تەندروستی و ژینگە)، ئەوە لە كاتێكدایە بڕگەی پێنجەم بریتیە لە خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەیاسای چارەسەركردنی ماوەی وەرگرتنی ئەو داواكاریانەی كە لە یاسای ژمارە 13ی ساڵی 2016دا دانرابوون، یەكەم هەمواری یاسای خاوەندارێتی بەڵگەنامەكان كە هەڵگری نازناوە بۆ ئاوارەكان و كۆچبەران ژمارە 79ی ساڵی 2012 (لیژنەی كۆچ و كۆچبەران و ئاشتەوایی كۆمەڵگا).