سەرۆكی كۆمار: تیرۆر كۆتایی هات و پێویستمان بە پاڵپشتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەیە بۆ پڕۆژەی گەشەپێدانی عێراق

سیاسی
  • 11-02-2023, 17:25
  • +A -A

    بەغدا - INA
    سەرۆكی كۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، دووپاتی كردەوە كە تیرۆر كۆتایی هاتووە و عێراق پێویستی بە پاڵپشتی نێودەوڵەتی و ناوچەیی هەیە بۆ پڕۆژەی گەشەپێدانی، لە هەمان كاتدا جەختی كردەوە لەسەر پێویستی خێراكردنی یاسادانانی بودجەی ساڵی 2023 بۆ جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی بەرنامەی وەزاری.
    سەرۆك كۆماری كۆمار، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی عێراقییە ئەخبارییە، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرت تێیدا رایگەیاند كارەساتی بوومەلەرزەكە گەورەیە، عێراقیش كاردانەوەی بەرامبەر ئەو كارەساتە نیشاندا و بەردەوامە لە پشتیوانی مرۆیی بۆ و گەلانی سوریا توركیا."
    ئاماژەی بەوەشكرد، لە بارەی دۆخی سیاسییەوە، "هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییەی عێراق تێگەیشتنەكانی ئاسایش و ئاشتی قووڵتركردۆتەوە و بە قبوڵكردنی نێودەوڵەتی و ناوچەیی ئەنجامدراوە، هەروەها هەماهەنگی و هاوكاری و ڕێبازێكی هاوبەش لەنێوان هێزە سیاسییەكان و كەشێكی ئەرێنی هەیە".
    سەرۆك كۆمارلە درێژەی قسەكانیدا، "پێشوازییەكی عەرەبی هەیە بۆ ڕۆڵی سەرەكی عێراق لە ناوچەكەدا، تیرۆریش كۆتایی هاتووە، و پێویستمان بە پشتیوانی هەرێمی و نێودەوڵەتی هەیە بۆ پڕۆژەی سیاسی و ئەمنی و گەشەپێدانی عێراق"، ئاماژەی بەوەشكرد، "بەرنامەی وەزاری حكومەت ستایشی نێودەوڵەتیی وەرگرت ، بەپێی ئەوەی سەرۆكوەزیران محەمەد شیاع سودانی لە سەردانەكانی دەرەوەدا بەدیكرد”.
    جەختیشی كردەوە لە پەلەكردن لە پەسەندكردنی بودجە بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی وەزاری و دەستپێكردنی پڕۆژەی ستراتیژی.
    سەرۆكی كۆمار ئاماژەی بەوەدا كە "پەیوەندی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی كوردستان باشە، ئێمەش پشتیوانی پتەوكردنی دەكەین، هەروەها یاسای نەوت و غاز بەم نزیكانە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە و دەبێتە پێشەكی ڕێككەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر". ، ئاماژەی بەوەشكرد، "مەیلێك هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەركوك و ئەو ناوچانەی مادەی 140 دەیانگرێتەوە، ئێمەش گەشبینین بە دۆزینەوەی چارەسەر".
    سەبارەت بە دۆخی هەرێم، جەختی لەوە كردەوە كە "كاری جددی لە نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی هەیە، بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان ، هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەتیش پاڵپشتی كۆتاییهێنانیان دەكات، و ڕەنگە ئێمەش سەردان ئەنجام بدەن بۆ پشتگیریكردن لە گفتوگۆكان”.
    سەبارەت بە دۆسێی ئاویش ئاماژەی بەوەدا، "دەبێت وڵاتانی سەرەوەی ئاو پشكی ئاوی دادپەروەرانە بۆ عێراق دابین بكەن و بڕێكی باش لێشاو بۆ پاڵپشتی واقیعی كشتوكاڵ لە عێراق و هەروەها تاڵاوەكان و تۆڕەكانی ئاودێری لە عێراق باشتر بكرێن".
    جەختیشی لەوە كردەوە كە "عێراق پلانی گەورەی هەیە بۆ دروستكردنی بەنداو بۆ گلدانەوەی ئاو هەروەها پڕۆژەی وەستاندنی بەفیڕۆدان".