بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان داوای گەڕانەوەی سوریا بۆ باوەشی عەرەبی كرد.
حەلبوسی لە میانی كۆنفرانسی پێنجەمی پەرلەمانی عەرەبی و سەرۆكی ئەنجوومەن و پەرلەمانە عەرەبییەكان، لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی كۆپییەكی دەست كەوت تێیدا هاتووە رایگەیاند"داوا دەكەین هەڵوێستێك بۆ پەرلەمانە عەرەبییەكان كار بۆ گەڕانەوەی سوریا وسەقامگیری ئەو وڵاتە عەرەبییە”.
بەپێی بەیاننامەكە، حەلبوسی داوای كردووە، "ڕۆڵێكی ئاشكرای عەرەبی هەبێت، هەروەها سەركردایەتی عەرەبی و وڵاتانی عەرەبی لە هەموو ئاستەكاندا گەڕانەوەی سوریا بۆ باوشی وڵاتانی عەرەبی پەسەند بكەن، هەروەها گەڕانەوەی سوریا بۆ مومارەسەكردنی عەرەبی و هەرێمایەتی وڕۆڵی نێودەوڵەتی بە شێوەیەكی كاریگەر و ڕوون”.
ئاماژەی بەوەشكرد، "لەم قەیرانەی ئەم دواییەدا عێراق دەستیكرد بە كردنەوەی دەروازەكان لەگەڵ كۆماری عەرەبی سوریا و گەیاندنی هەموو هاوكارییە و حكومەت و گەلەكەی و ڕۆڵێكی ڕوونیش هەیە بۆ وەستانەوە لەگەڵ گەلی برای سوریا".