بەغداد/ INA
سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە کۆبوونەوەی سێیەمی لەگەڵ یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و یەکێتی بانکەکان و دەستەو فەرمانگە حکومیەکان ئەنجام دا ، فەرمانگەی باج وگومرک جگەلە دەروازە سنووریەکان و بانکی ناوەندی و پێشانگا بازرگانیەکان.
بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت ڕایگەیاند لە میانەی کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهاتە ئابووریەکانی عێڕاق ونرخی دۆلار کرا.
هەر لەکۆبوونەوەکەدا باس لە میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانکرالەڕووی داراییەوە.
هەروەها سودانی جەختی کردەوەسەر بەرەوپێشچونی ڕەوڕەوەی ئابووری وەک بەرایی کارەکانی بەرنامەی حکومی و ئەوانەش کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ لادان لەیاسا دەرەنجام دەدۆڕێن .