بەغداد/ INA
وەزیری کۆچ وکۆچبەران ئیڤان فایق جابڕو ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە جەختی لەوەکردەوەکەسەرۆک وەزیران گرنگیەکی زۆر بەودوو دۆسیەیە دەدات.
بەیاننامەی وەزارەت کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت ڕایگەیاند جابڕوبەیاوەری جێگری نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی لەعێڕاق غلام محمد ئیسحاق و ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران نوفل بەها و ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار محمد امین فارس و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا و فەرماندەی لیوای 50ی حەشدی شەعبی ئوسامە کلدانی هەستاوە بە سەردانێک بۆ ناحیەی بەڕتەڵڵە لەقەزای حەمدانیە.
وتیشی کە شاندەکە هەستا بەبەدوداچون بۆ بارودۆخی گەڕاوەکان و خزمەتگوزاریەکانی کە پێشکەش بە ناوچەکە دەکرێت، بۆ لابردنی ئاستەنگەکان و دۆزینەوەی چارەسەری بۆکێشەکان و بەرقەرارکردنی ئاشتی لەوناوچانە بەیارمەتی وەزارەت و دام ودەزگاحکومیەکان.
وەزیر جەختی لەوەکردەوەکە سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی گرنگیەکی بێوێنە دەدات
بە دۆسیەی پێکهاتەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان و وتیشی کە گوندەکانی دەشتی نەینەوا فەرەجۆریەکی مۆزائیکی لەخۆگرتووە لە عێڕاقدا.