بەغداد/ INA
سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ئەنجام دا و پرسەوسەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی کرد.
بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت ڕایگەیاند سودانی لە میانەی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا پاڵپشتی گەلی عێڕاقی بۆ گەلی تورکیا دووپاتکردەوە بۆ کارەساتە دڵتەزێنەکە ، داوای لەیەزدانی مەزنیش کرد کە قوربانیانی ڕووداوەکە بخاتەژێر بەزەیی خۆیەوەو بریندارانیش زووتر چاک ببنەوە.
سەرۆک وەزیران لە پەیوەندیەکەدا جەختی کردەوەسەر بەردەوامبوونی عێڕاق لەسەر ناردنی کۆمەک بەپردی ئاسمانی لە پڕنسیپی برایەتی و مرۆیی نێوان هەردوو لا.
ئەمەو لەلایەن خۆشیەوە سەرۆکی تورکیا دەسپێشخەریەکەی عێڕاقی بەرزنرخاند و سوپاسی گەل و حکومەتی عێڕاقی کرد بۆ ئەویارمەتیانەی پێشکەشیان دەکەن.