بەغداد/ INA
شاندی پەرلەمانی عێڕاقی بەسەرۆکایەتی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان پاش تەواوکردنی سەردانەکەی بۆ دیمەشق گەڕایەوە شاری بەغداد.
بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆک پەرلەمان کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لەمیانەی سەردانەکەدا ئەندامانی شاندی عێڕاقی چاویان کەوت بەسەرۆکی ئەنجومەنی گەل حمودە السەباغ و ژمارەیەک لەئەندامانی پەرلەمانی سوریا و کەهەڵوەستەیەکی پاڵپشتکردن لەناوئەنجومەنی گەلی سوریا ڕێکخراوو وتاریش لەوبارەیەوە پێشکەش کرا.
بەیاننامەکە وتی شاندەکە چاویشی کەوت بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی سوری حسین عڕنوس و شاندەکە سەرەخۆشی خۆی پێشکەش کرد بۆ کارەساتی بوومەلەرزەکەی باکووری سوریا.
هەروەها لەکۆتایی سەردانەکەدا ئەندامانی شاندە عێڕاقیەکە سەردانی مەزاری سەیدەزەینەبیان کرد وچاویان بەهەندێک لە سەردنیکارەعێڕاقیەکان کەوت کە داوای ئاسانکاریان کرد بۆ سەردانی دیمەشق بە ڕێی وشکانی.