نرخی دۆلار لەبازاڕ‌ ناوخۆییەكان سەقامگیری بەخۆیەوە بینی

ئابوری
  • 11-02-2023, 14:11
  • +A -A

    بەغدا  -  INA
    ئەمڕۆ شەممە نرخی دۆلار شایەتی سەقامگیری لە بازاڕە ناوخۆییەكان بوو.
    نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلار بە 147 هەزار دینارە نرخی كڕینی 100 دۆلار بە 146 هەزار و 500 دینارە.
    بانكی ناوەندی عێراق پێشتر بڕیاریدا نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەستكاری بكات، بەو پێیەی نرخی كڕینی دۆلار لە وەزارەتی داراییەوە گەیشتە 1300 دینار بۆ هەر دۆلارێك و (1310) دینار بۆ هەر دۆلارێك، نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ بانكەكان لە ڕێگەی سەكۆی ئەلیكترۆنی و (1320) دینار بۆ هەر دۆلارێك و نرخی فرۆشتنی دۆلار لە بانك و دامەزراوە داراییە نابانكیەكانەوە بۆ سودمەندی كۆتایی.