بەغدا - INA- ئامنە سەلامی
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی پلاندانان ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی لە پلاتفۆرمی دیجیتاڵی كاردا تۆماركراون بۆ سەرجەم وەزارەتەكان و ئەو لایەنانەی پەیوەندییان بە وەزارەتەوە و پارێزگارەكانەوە نیە لە ماوەی قۆناغی یەكەمدا ڕاگەیاند.
وتەبێژی وەزارەتەكە عەبدولزەهڕا هینداوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: كاركردن لەسەر پلاتفۆرمی دیجیتاڵی كار هێشتا بەردەوامە و ئاماژەی بەوەشكرد : ژمارەی ئەو ژمارە هەلی كارانەی كە تا ئێستا پێیان دراوە، لە (3) ملیۆن و (300) هەزار ژمارە كارا بۆ هەموو وەزارەتەكان و دەزگاكانی پەیوەست بە وەزارەت و پارێزگارەكان لە چوارچێوەی قۆناغی یەكەمی پلاتفۆرمەكەدا تێپەڕاندووە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو كارمەندانەی تازە دامەزراون داتاكانیان تۆماردەكرێت و ژمارەی كارەكانیان پێدەدرێت لە قۆناغەكانی داهاتووی كاركردنی پلاتفۆرمەكەدا.