بەغدا - INA- ویسام مەلا
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی تەندروستی دووپاتی كردەوە كە بیمەی تەندروستی ناچاری دەبێت بۆ فەرمانبەران، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە بەشداری دەكات لە پێدانی كرێی پزیشكی بە سودمەند بە ڕێژەی 90%.
وتەبێژی دەستەی بیمەی تەندروستی سەر بە وەزارەتی تەندروستی ئیهاب عەبدولكەریم خەڵەف لە ڕاگەیەندراوێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: لە قۆناغی یەكەمی بیمەی تەندروستی بە خستنەبازاڕی فۆڕمی ئەلیكترۆنی دەستمان پێكرد و ئێمە ئەو ئۆرگانانەمان دەستنیشان كرد كە دەست پێدەكەین، كە بریتین لە دەزگاكانی حكومەت لە سێ سەرۆكایەتییەكە و ناوەندەكانی هەندێك وەزارەت، جگە لە 100 هەزار كەسی بیمەكراو كە چاودێری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە كە لە پارەدان بەخشراون، جگە لە بەشێك لەوانەی بەدەست نەخۆشی دەروونی و ئۆتیزمەوە دەناڵێنن بە رێژەی 10%ی بەڵێندەرەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : بیمەی تەندروستی هەموو پارێزگاكانی عێراق دەگرێتەوە بە هەرێمی كوردستانیشەوە، ئاماژەی بەوەشكرد : بیمەی تەندروستی بەشدار دەبێت لە پێدانی كرێی پزیشكی بە سودمەند بە ڕێژەی 90% و ئەو توێژانەی كە توانای لێخۆشبوونیان نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد : بیمەی تەندروستی بۆ فەرمانبەر دەبێت لەسەر بنەمای ناچاری و بۆ باقی پۆلەكان لەسەر بنەمای ئارەزوومەندانە دەبێت، ڕوونیشیكردەوە : بیمەی تەندروستی لەماوەی شەش مانگدا جێبەجێدەكرێت لە دەكردنی فۆرمەكانەوە دەستپێدەكات.
ئاماژەی بەوەدا كە دوای قۆناغی یەكەم و تۆماركردنی فەرمانبەران، فۆڕمەكە دەكرێتەوە بۆ ئەوانەی ئارەزووی ناو تۆماركردنیان هەیە هەنگاو بەهەنگاو دەبێت و جەختیشی كردەوە: كاردەكەین بۆ شایستەیی و ئامادەكردنی مەرجە پێویستەكان بۆ جێبەجێكردنی یاسای بیمەی تەندروستی وپێوەرەكانی پێشكەشكارانی خزمەتگوزاری لە نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەكان لە كەرتی گشتی و تایبەتدا دیاری بكەن.