بەغدا - INA
محەممەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان ئەمڕۆ شەممە گەیشتە بارەگای كۆمكاری دەوڵەتانی عەرەبی.
لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران گەیشتە بارەگای كۆمەڵەی دەوڵەتانی عەرەبی بۆ بەشداریكردن لە پێنجەم كۆنگرەیی پەرلەمانی عەرەبی و سەرۆكەكانی ئەنجومەنە پەرلەمانە عەرەبییەكان (دیدگای پەرلەمان بۆ بەرزكردنەوەی ئاسایشی خۆراكی عەرەبی).