تیمێكی عێراقی 14 تەرم لە ژێر داروبەردی بینایەك لە توركیا دەردەهێنن

ناوخۆ
  • 11-02-2023, 12:48
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی دەرهێنانی 14 تەرمی لە ژێر داروبەردی سێ بینای پێنج نهۆمی ڕووخاو لە شاری حافز لە توركیا ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتییەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : تیمە تایبەتمەندەكانی بەرگری شارستانی عێراق لە بواری گەڕان و فریاگوزاریدا بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەر یەك بەردەوامن لە كارەكانیان بە دەرهێنانی تەرمی قوربانیانی ئەو بوومەلەرزە وێرانكەرەی كە ژمارەیەك ناوچەی توركیا و سوریای گرتەوە و زیانێكی زۆری مرۆیی و ماددی لێكەوتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : تیمەكە توانیویەتی 14 تەرم لە سێ بینای پێنج نهۆمی ڕووخاو لە ناوچەی (حافز) لە توركیا دەربهێنن و دوای بەكارهێنانی ئامێری بڕین و جیاكردنەوەی هایدرۆلیك بۆ بڕینی دار و شیش و شكاندنی كۆنكرێت بە بەكارهێنانی ئامێری فریاگوزاری قورس.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ژمارەی ئەو تەرمانەی لەلایەن تیمە عێراقییەكە دەرهێنراون، 16 تەرمە لە ژێر چەندین تۆن داروبەرد لە توركیا و ئاماژەی بەوەشكرد : تیمەكانی بەرگری شارستانی هێشتا بەردەوامن لە هەوڵەكانیان لە ئۆپەراسیۆنەكانی گەڕان و پشكنینی وردی قوربانییەكان.
    ڕوونیشیكردەوە : ئەو هەوڵانەی تیمەكانی بەرگری شارستانی دراون لەكاتێكدایە ستایشی زۆری تیمی گەڕان و فریاگوزاری نێودەوڵەتی lNSARAG بۆ پیشەیی بوونی تیمی عێراقی و شارەزایی لە مامەڵەكردن لەگەڵ ڕووداوەكانی زەوی لەرزین.