بەغداد/ INA
باڵیۆزخانەی عێڕاق لە ئەنقەڕە ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە شاندێکی ڕەوانەکردبۆ بەدواداچون بۆ کاروباری عێڕاقیەکان لە ناوچەکانی بوومەلەرزەکە.
بەیاننامەی باڵیۆزخانەکە کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی باڵیۆزخانەکە شاندێکی ناردووە بۆ شارەزابوون لە ئەحواڵی عێڕاقیەکان لە هەردووشاری مێرسین و ئەدەنە .
وتیشی ئامانج لەناردنی ئەم شاندە بەدواداچونکردنە بۆ بارودۆخی عێڕاقیەکانی ئەوێ و پێشکەشکردنی یارمەتیە بۆیان پاش ئەوەی کە ماڵەکانیان چۆڵکراون وبردراونەتە شوێنی حەوانەوەی دی.