سەرۆک وەزیران فەرمان دەدات بەنۆژەنکردنەوەی ماڵی شاعیری گەورە بەدر شاکرسیاب

ناوخۆ
  • 11-02-2023, 12:00
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە فەرمانی دا بە نۆژەنکردنەوەی ماڵی شاعیر بەدر شاکرسیاب.
    بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کۆپیەکی لێ دەستکەوت وتی وەک جەختکردنەوەیەک بۆ پلەوپێگەی مەزنی شاعیری گەورە بەدرشاکرسیاب کە پێشەنگی بزاوتی نوێخوازی شیعری عەرەبی هاوچەرخە سەرۆک وەزیران فەرمانی داوەبە چاککردنەوەی خانووەکەی کە دووچاری داڕمان بووە.
    هەروەها سودانی جەختی کردەوەلەوەی کە بەدرشاکر سیاب سیمبولێکی شیعری مەزنە و شانازی پێوەدەکەین و ئەرکی سەرشانی حکومەتەکە کەلتووری ئەوشاعیرەمەزنە بپارێزێت.
    شایانی باسە کە خانووی سەییاب دەکەوێتە گوندی جیکوڕ لەقەزای ابی خەسیب لەپارێزگای بەسڕە کەتیایدا هەڵبەستی بەناوبانگی خۆی (سرودی باران) ی تیادا هۆنیوەتەوە.