بهغدا-INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ئێوارەی دوێنێ پێنچ شەممە، لەپەراوێزی سەردانە فەرمیەکەی بۆ دەوڵەتی میرگەکانی یەکگرتوویی عەرەبی، سەردانی مزگەوتی گەورەی شێخ زاید لەئەبوزەبی کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لەڕاگەیندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕاگەیاند: سودانی سورەتی فاتیحە لەسەر مەزاری شێخ زاید سوڵتان ئاڵ نهیان خوای گەورە لێی خۆش بێت خوێندەوە، هەروەها گەریانێک بەنێو مزگەوت و هۆڵ و ژوور و باخچەکانیدا کرد و دواتر وتەیەکی لەتۆماری بیرەوەریەکانی تایبەت بە سەردانیکەرانی مزگەوت تۆمارکرد.