ئەعەرەجی ڕۆڵی دەزگا ئەمنییەكان و پێشمەرگە لە ڕاوەدوونانی تیرۆریستان بەرز دەنرخێنێت

ئەمنی
  • 9-02-2023, 20:19
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، قاسم ئەعەرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، ڕۆڵی دەزگا ئەمنییەكان و پێشمەرگەی لە ڕاوەدوونانی تیرۆریستان و تاوانە ڕێكخراوەكان بەرز نرخاند.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتوو "ئەعەرەجی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان، ڕیبەر ئەحمەد، دوسێی ئەمنی و كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان و راودنانی ئەندامانی تیرۆستان تاوتوێ كردووە". جگە لە هاوكاری و هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان، بۆ بەدەستهێنانی ئاسایشی بەردەوام، و پاراستنی ئەو دەستكەوتە ئەمنییانەی بەدەست هاتوون.
    بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، ئەعەرەجی جەختی لەوە كردەوە، "هەماهەنگییە گەورەی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان، جەختیشی كردەوە كە بەردەوامبوونی هاوكاری ئەرێنی نێوان وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵی لە بەرژەوەندی پاراستنی ئاسایشدایە ،بەگشتی و دەستنیشانكردنی بۆشاییەكان بۆ چارەسەركردنیان، بەرز نرخاندنی ڕۆڵی هێز ئەمنییەكان و پێشمەرگە لە راودنانی تیرۆریستان و تاوانە ڕێكخراوەكان".