بەغدا - INA
ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ پێنجشەممە، ناردنی كاروانێكی نوێی پڕ لە هاوكاریی پزیشكی و فریاگوزاری خۆراكی بۆ گەلی سوریا ڕاگەیاند.
حەیدەر مەجید، وتەبێژی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: " ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران هەڵمەتێكی بۆ ناردنی كەرەستەی فریاگوزاری بۆ گەلی برای سوریا لە پاشخانی بوومەلەرزەكەی ئەم دواییە، لەژێر سەرپەرشتی بەشی ڕێكخراوە ناحكومییەكان دەستپێكرد" ،ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەمڕۆ كاروانێك كە ٨ تۆن پێداویستی پزیشكی و پێداویستی فریاگوزاری سەرەتایی و ٥ تۆن خۆراكی هەڵگرتبوو، بەڕێدەكەوێت".
ناوبراو لە درێژەدا وتی: هەڵمەتەكان بەردەوام دەبن بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری بۆ گەلی برای سوریا.