بەغدا -INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی، دادوەر جاسم محمد عەبود، جەختی لەسەر پاراستنی سیستەمی دیموکراسی و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری کردەوە.
دادگای باڵای فیدراڵی لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێرداوە، تێیدا هاتووە ، "سەرۆکی دادگاکە، دادوەر جاسم محەمەد عەبود، پێشوازی لە سەرۆک کۆماری کۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید کردووە، و لەگەڵیدا گفتوگۆی لەبارەی پێویستی پاراستنی دەستوور”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستی پاراستنی دەستوور وەک زامنکاری ماف و ئازادییە گشتی و تایبەتییەکان و سەروەری یاسا کردەوە، هەروەها پاراستنی گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات، بە شێوەیەک کە گەرەنتی بەشداریکردنی هەموو لایەک بکات لە مومارەسەکردنی مەدەنییەکەیان و مافە سیاسییەکان، لەوانەش مافی دەنگدان، هەڵبژێردراو و هەڵبژاردن”.
عەبود ڕوونیشیکردەوە، "ئامانجی سەرەکی کارەکانی دادگا پاراستنی بەرژەوەندی باڵای گەلی عێراقە، بەبێ گوێدانە ئایین، نەتەوە، یان هەر هۆکارێکی تر، ئەمە جگە لە پێویستی پاراستنی سیستمی دیموکراسی لە عێراق، پاراستنی یەکڕیزیی گەلی عێراق".