سەرۆك وەزیران نیازی عێراقی دووپاتکردەوە بۆ پەرەپێدانی ئاستی هاوکارییە ئابوورییەکان لەگەڵ ئیمارات

سیاسی
  • 9-02-2023, 17:54
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران، نیازی عێراقی دووپاتکردەوە بۆ پەرەپێدانی ئاستی هاوکارییە ئابوورییەکان لەگەڵ ئیمارات.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە و تێیدا هاتووە ، "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران لە شاری دوبەی لەگەڵ شێخ محەمەد بن راشد ئەلمەکتوم کۆبووەوە".، و لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی کۆمەڵێک دۆسێی هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات کرا.
     لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا باسیان لە پەرەپێدانی ئاسۆکانی هاوکاری لە بوارە جیاجیاکاندا کرد، هەروەها کارکردن بۆ دۆزینەوەی بناغەیەکی تۆکمە بۆ هاوبەشییەکی بەردەوام لە بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێنان، و لە بوارەکانی وزە و ڕۆشنبیری و پەروەردە".
     لە میانی دیدارەکەدا، سودانی "مەیلی عێراقی بۆ پەرەپێدانی ئاستی هاریکاری ئابووری و فراوانکردنی بوارەکانی وەبەرهێنان و دەرفەتەکانی بەردەست لە کەرتە خزمەتگوزارییەکان" دەربڕی، هاوکات شێخ ئەلمەکتووم "ویستی وڵاتەکەی بۆ کرانەوەی ئابووری بەڕووی عێراقدا" دووپاتکردەوە.
     بەگوێرەی بەیاننامەکە هەردولا جەختیان لە گرنگی هەماهەنگی بەرز کردووەتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئابورییە جۆراوجۆرەکان، بەشێوەیەک کە بەشداربێت لە پتەوکردنی پەیوەندییە مێژووییەکان کە هەردوو وڵاتی برای دەبەستێتەوە.