بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران، ئامادەیی حکوومەتی بۆ هاوکاریکردن لە چەند بوارێکدا لەگەڵ ئیمارات دووپاتکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە ، "محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، جەنابی شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، لە میانەی... سەردانە فەرمییەکەی بۆ ئیمارات، کە ئەمڕۆ لەسەر بانگهێشتی فەرمی گەیشتە ئەو وڵاتە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە میانەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد، هەروەها گرنگی پەرەپێدانی هاوکارییە بەرهەمدارەکان لە بوار و ئاستە جیاوازەکاندا، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر کۆمەڵێک بابەتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی کە جێگەی نیگەرانی هاوبەشن".
سودانی دووپاتی كردەوە كە "ئامادەیی حکومەت بۆ هاوکاری لە چەند بوارەکان و دروستکردنی هاوبەشی ئابووری جیاواز کە سوود بە گەلانی دوو وڵات بگەیەنێت”.
لای خۆیەوە جەنابی شێخ نەهیان پێشوازی لە سەردانەکەی سەرۆک وەزیران کرد و سوپاسی خۆی بۆ قبوڵکردنی بانگهێشتنامە فەرمییەکە دەربڕی، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە "ئیمارات هیوادارە پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ حکومەتی ئێستا ببەستێت، بەرەو هاریکاریی بنیاتنەرتر و یەکگرتنی ئابووری".