بەغدا- INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی ئەو بوومەلەرزەیەی وڵاتەکەی گرتەوە بۆ زیاتر لە 16 هەزار کەس.
ئەردۆغان، لە لێدوانەکانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدوای خۆیدا هێناوە، ڕایگەیاندووە، "ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە بۆ ١٦ هەزار و ١٧٠ کەس بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا ژمارەی بریندارەکان تا ئێستا گەیشتووەتە ٦٤ هەزار و ١٩٤ کەس".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ژمارەی بینا ڕووخاوەکان بۆ شەش هەزار و 444 باڵەخانە زیادیکردووە"، ئاماژەی بەوەشکرد "وڵاتەکەی دوای لابردنی داروپەردووەکان، پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی ئەو شتانە دەستپێدەکات کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە وێران بووە".