بەغدا - INA
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکارەکانی کردنەوەی دەروازەی نوێی عەرعەر بۆ حاجیانی عێراقی و عەمرەکارانی بەرز نرخاند.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمان كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، "حەلبوسی پێشوازی لە تۆفیق روبەیعە وەزیری حەج و عومرەی سعودیە و شاندی یاوەری کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە شێوازەکانی هاوکاری نێوان هەردوو وڵاتی برا، ئاسانکاری بۆ ڕێکارەکانی حاجیانی عێراقی و عەمرەکاران، تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی بەردەمیان بۆ ئەنجامدانی ڕێوڕەسمەکان بە ئاسانی و کارکردن بۆ زیادکردنی ژمارەکانیان لە ماوەی ئەمساڵدا تاوتوێ کراوە.
حەلبوسی ستایشی ڕێکارەکانی کردنەوەی دەروازەی سنووری نوێی عەرعەر بۆ حاجیان و عەمرەکارانی کرد، هەروەها ئاماژەی بە هاوکاری ئەرێنی نێوان دەسەڵاتی حەج و عومرەی عێراق و وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە کرد، هەروەها پێزانینی خۆی بۆ ئەو ڕۆڵە دەربڕی کە گێڕاوە لەلایەن شانشینی سعودیە و ئەو خزمەتە بەرزانەی کە پێشکەشی میوانانی ماڵی خوا دەکات.