كوردستان: كۆبوونەوەكانمان لەگەڵ بەغدا بەردەوامە و بەم نزیكانە شاندێكی حكومەت سەردانی پایتەخت دەكەن

سیاسی
  • 9-02-2023, 14:33
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامیی كۆبوونەوەكانی لەگەڵ بەغدای ڕاگەیاند، جەختی لەوە كردەوە كە بەم نزیكانە شاندێكی حكومەت سەردانی پایتەخت دەكەن بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی گرنگ بەمەبەستی گەیشتن بە لێكتێگەیشتن سەبارەت بەو كێشانە.
    جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو، ڕایگەیاند: "حكومەتی هەرێم بەردەوامە لە هاوكاریكردنی ئەو كەسانەی كە بەهۆی بوومەلەرزەكەی توركیا و سوریا زیانیان بەركەوتووە، كە ٣٠ پزیشكی پسپۆڕ و ٢٦ كارمەندی پزیشكی پسپۆڕ و ١٤ تۆن دەرمان ڕەوانەی كران."
    ئاماژەی بەوەشكرد، "حسابێكی بانكی بۆ ئەو هاوڵاتیانە دەكرێتەوە كە دەیانەوێت هاوكاری ئەو كەسانە بكەن كە بەهۆی بوومەلەرزەكەوە زیانیان بەركەوتووە".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "حكومەتی هەرێم بەردەوامە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان لە شارەوانییەكان و كارەبا و پەروەردە"، جەختیشیكردەوە "حكومەتی هەرێم كاردەكات بۆ باشتركردنی كارەبا و جێبەجێكردنی پڕۆژەكان بۆ ئەو مەبەستە لە ساڵی داهاتوودا، هەروەها كاردەكات بۆ دابینكردنی هەلی كار". 
    ئاماژەی بەوەشكرد، "كۆبوونەوەكانمان لەگەڵ بەغدا بەردەوامە، بەم نزیكانەش سەردانی پایتەخت دەكرێت"، ئاماژەی بەوەشكرد، "دیدگایەكمان هەیە، ئەویش پشتبەستن بە دەستووری عێراقە".
    جەختیشی كردەوە، "ئێمە بەردەوامین لە كۆبوونەوەكانمان لەگەڵ حكومەتی سودانی،خاڵیشمان هەیە لەسەری ڕێككەوتووین ،ئاماژەی بەوەشكرد "بەرنامەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران چەند بڕگەیەكی گرنگ لەخۆدەگرێت، لەوانەش یاسای نەوت و گاز".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "چەند پرسێكی گرنگ هەیە كە لەگەڵ حكومەتی بەغدا گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت، ئەوانیش مادەی 140، بودجە، ئاسایش، ڕێككەوتنی شنگال، و چەند پرسێكی تر، كاردەكەین بۆ لێكتێگەیشتن لەگەڵ حكومەتی عێراق".