بەغدا - INA - حەسەن فەواز
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری تەندروستی، ساڵح حەسناوی، وادەی وەرگرتنی دوو نەخۆشخانەی نوێی بۆ خزمەتی هاوڵاتیان ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە بەشێك لە گرێبەستەكان بۆ پڕۆژەكانی نەخۆشخانەكان بە دینارە.
حەسناوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند"ئەمساڵ دوو نەخۆشخانەی دەكەونە بواری خزمەتكردنی هاوڵاتیان".
ئاماژەی بەوەشكرد، "رێژەی تەواوكردنی نەخۆشخانەی فێركاریی بەسرە و نەخۆشخانەی فێركاری میسان و نەخۆشخانەكانی دیكە گەیشتووەتە 90%، بەشێكیان لە قەزاكان و بەشێكی دیكەیان لە پارێزگاكانن".
لە درێژەی قسەكانیدا وتی "لەناو بەرنامەی حكومەتدا ئەولەویەتێك هەیە سەبارەت بە پڕۆژەی نەخۆشخانە"، ڕوونیشیكردەوە كە "لیژنەی فەرمانی دیوانیە 45 بەدواداچوون بۆ پڕۆژەكانی نەخۆشخانە دەكات لە چوارچێوەی بودجەی فیدراڵی یان ناوچە گەشەسەندووەكان، جگە لە بەدواداچوون بۆ نەخوشخانەكانی ئەڵمانی و توركی و ئوسترالی". دوای تێپەڕاندنی بەربەستەكان و چارەسەركردنی كێشەكان."
ئاماژەی بەوەشكرد، "كارەكانی لیژنەكە تەنها بۆ بابەتەكانی پەیوەست بە حكومەت نییە، بەڵكو میوانداری كۆمپانیاكان دەكات و كێشەكانیان چارەسەر دەكات"، ئاماژەی بەوەشكرد "كێشە لەبارەی گرێبەستەكانەوە هەیە كە هەندێكیان بە دۆلارە و هەندێكی دیكەشیان بە دینار، ئەمەش پێویستی بە چارەسەركردن هەیە”.
وە ئاماژەی بەوەدا كە "هەندێك پڕۆژە لە ئەنجامی فەرمانی دیوانی 347 لە ساڵی 2014 داڕما، كە بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعشەوە هەندێك لە نەخۆشخانەكانی ڕاگرت"، ئاماژەی بەوەشدا كە "لیژنەكە لە پرۆسەی چارەسەركردنی ئەو كێشانەدایە".