بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە وڵاتی ئیمارات .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیران، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نرادووە تێیدا هاتووە ، "سودانی بە سەردانێكی فەرمی بۆ ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی، بە یاوەری شاندێكی باڵای حكومەت گەیشتە ئەبوزەبی".
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "مەراسیمێكی فەرمی پێشوازیكردن لە كۆشكی وەتەن لەلایەن سەرۆكی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی، شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان بەڕێوەچوو، كە بریتی بوو لە بیستنی سروودی نیشتمانیی هەردوو وڵات و مەراسیمی پاسەوانی شەرەف."
لە راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە “سەرۆك وەزیران زنجیرەیەك دیدار لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرس لە ئیمارات ئەنجام دەدات، بۆ تاوتوێكردنی چەسپاندنی هاوكاری و هاوبەشی دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵات لەسەر ئاستە جیاجیاكان، هەروەها هەماهەنگی هەوڵەكان و هەڵوێستەكان لەسەر پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان و تەحەددیاتەكان."