بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی كەشناسی، كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكرا سبەینێ لە ناوچەی ناوەڕاست بەفر ببارێت.
لە بەیاننامەیەكی دەستەی كەشناسی ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە ، تێیدا هاتووە "كەش و هەوای وڵات بۆ سبەی هەینی، نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارانبارینی كەم لە هەندێك ناوچە و دەرفەتی بەفربارین لە بەشەكانی ڕۆژئاواییدا و لە ناوچەكانی ناوەڕاست، لە كاتێكدا كەش و هەوا لە ناوچەی باكور نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو، هاوكات كەش و هەوا لە ناوچەكانی باشوور نیمچە هەور و هەندێك جار هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی نەرم لە شوێنی جیاواز ، و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "كەش و هەوای ڕۆژی شەممە لە سەرتاسەری وڵات نیمچە هەور دەبێت، هاوكات پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور كەمێك لە ڕۆژی پێشوو بەرزدەبنەوە، هەروەها لە ناوچەكانی باكور هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت".
ئاماژەی بەوەشكرد، "كەش و هەوای ڕۆژی یەكشەممە لە ناوچەی ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور نیمچە هەور دەبێت و هەندێكجاریش هەور دەبێت، لەگەڵ بارانێكی نەرم بۆ مامناوەند كە هەندێكجاریش هەور دەبێ ڕەشەبا، لەگەڵ بارینی بەفر لە هەندێك شوێن، و پلەكانی گەرما كەمێك كەم دەبێتەوە، بەڵام لە ناوچەی باشوور كەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی نەرم لە هەندێك شوێن، و پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، "كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور نیمچە هەور دەبێت، هاوكات كەشوهەوای ناوچەكانی باشوور نیمچە هەور دەبێت و هەندێكجاریش هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانێكی نەرم لە پاشنیوەڕۆدا، هاوكات پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە كەمێك لە ڕۆژی پێشوو لە سەرانسەری وڵاتدا”.
لە خوارەوە وردەكارییەكانی كەشوهەوای سبەی و هەینی و ڕۆژانی داهاتوو دەخەینەڕوو: