وەزیری پیشەسازی: لەگەڵ لایەنی ئوردنی هەوڵدەدەین كارگەکانیان لە ناوخۆی عێراق بكەنەوە

ئابوری
  • 9-02-2023, 11:02
  • +A -A

    بەغدا - INA - حەسەن فەواز
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، خالد بەتال، وەزیری پیشەسازی و كانزاكان هەوڵەكانی بۆ كردنەوەی كارگەكانی ناوخۆی عێراق لەڕێگەی پڕۆژەی شاری پیشەسازی هاوبەش لەگەڵ ئوردن پشتڕاستكردەوە.
    بەتەل بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "ئامادەبوون لە كۆنفرانسی هاوبەشی پڕۆژەی شارە پیشەسازییەكان لەگەڵ ئوردن زۆر بووە"، ئاماژەی بەوەشدا: "گوێبست ئامادەبووانی بەشدار لە كۆنفراسەكە و هەروەها ئامادەكارییەكانی لایەنی ئوردنی بۆ پڕۆژەكە گرت".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "لەگەڵ سەرۆكوەزیران قسەم كرد سەبارەت بە دابینكردنی ئاسانكاری و هەموو ئەو ئاستەنگانەی كە ڕەنگە ڕووبدات بەمەبەستی هێنانی وەبەرهێنان"، جەختیشیكردەوە لەسەر پێویستی "كارگەكان لە ناوخۆی عێراقدا بن و كاڵا هاوردە نەكەن لە وڵاتانی دراوسێوە".
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: ئێمە دەمانەوێت كارگاكان لە ناوخۆی عێراق بن بۆ بەڕێوەبردنی هێزی كار و سوودەكانی تر كە سوودبەخشن لە لایەنی عێراقییەوە ڕەنگ بدەنەوە.