سەرۆك وەزیران بڕیاری دا بە بەردەوامی پردی ئاسمانی بۆ گواستنەوەی كەرەستەی فریاگوزاری بۆ سوریا و توركیا

ناوخۆ
  • 9-02-2023, 10:47
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران،بڕیاری ئاراستەكرد بە درێژكردنەوەی پردی ئاسمانی بۆ گواستنەوەی كەرەستەی فریاگوزاری بۆ سوریا و توركیا.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیران، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە "بە ڕێنمایی سەرۆكوەزیران محەمەد شیاع سودانی، پردی ئاسمانی بەردەوامە لە گواستنەوەی كەرەستەی فریاگوزاری و مرۆیی و پزیشكی ، هاوكاری و پێداویستییە فریاگوزاریەكان و تیمەكانی بەرگری شارستانی، بۆ قوربانیانی بوومەلەرزە لە هەردوو وڵاتی سوریا و توركیا".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەمە وەك دووپاتكردنەوەی هاودەنگی گەل و حكومەتی عێراق لەگەڵ گەلانی سوریا و توركیا هات، هەروەها وەك بەشدارییەك بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی كارەساتی مرۆیی".