باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە (42) هاووڵاتی عێراقی لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی غازی عەنتابەوە گۆاستەوە

ناوخۆ
  • 9-02-2023, 10:42
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە گۆاستنەوەی 42 هاووڵاتی عێراقی لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی غازی عەنتاب ڕاگەیاند، هاوكات داوا لەو كەسانە دەكات كە دەیانەوێت بگەڕێنەوە ئەوە ناو و فۆتۆكۆپی پاسپۆرتەكانیان (ئەگەر هەبن) بنێرن بۆ ژمارە مۆبایلی دیاریكراو بەمەبەستی گەرانەوەیان بۆ شوێنەكانی خۆیان.
    باڵیۆزخانەكە لە بەیاننامەیەكدا، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە وتێیدا هاتووە "بە پشتبەستن بە ڕێنمایی سەرۆكوەزیران، محەمەد شیاع سودانی، بۆ شانەی قەیرانی تایبەت كە بە سەرۆكایەتی فواد حوسێن جێگری سەرۆكوەزیران كاروباری دەرەوەو وەزیری دەرەوە ئەندامێتی هەردوو جێگری وەزیری كاروباری كارگێڕی و تەكنیكی، و سەرۆكی بەڕێوەبەرایەتییەكە وڵاتانی دراوسێ و سەرۆكی بەشی عەرەبی لە وەزارەتی دەرەوە، باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە، لە بە هەماهەنگی لەگەڵ كونسوڵخانەی گشتی لە غازی عەنتاب، توانیان (42) هاووڵاتی عێراقی لەو ناوچانە بگۆازنەوە كە بوومەلەرزە وێنرانی كرد .
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 3:00ی بەیانی گەشتەكە لەڕێگەی فڕۆكەخانەی غازی عەنتابەوە بەرەو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەڕێكەوت".
    باڵیۆزخانەكە دووپاتی كردەوە، "بەدواداچوونێكی ڕاستەوخۆ دەكات، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی توركیا لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوەی توركیاوە، بۆ زانین لە بارودۆخی هاوڵاتیانی عێراقی لە ناوچە زیانلێكەوتووەكان و بۆ پێشكەشكردنی پاڵپشتی لۆجستی بۆیان، هەروەها بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتییان و گەڕانەوەیان بە سەلامەتی بۆ زێدی خۆیان”.
    داواش لەو هاوڵاتیانە دەكات كە لە ناوچە زیانلێكەوتووەكانی بوومەلەرزەكە ئامادەن و ئەوانەی دەیانەوێت خۆبەخشانە بگەڕێنەوە عێراق ناو و فۆتۆكۆپی پاسپۆرتەكانیان (ئەگەر هەبن) بنێرن بۆ ئەو ژمارە مۆبایلەی لە خوارەوە ئاماژەی پێكراوە، بەمەبەستی تەرخانكردنی گەشتێكی دیكە بۆ گەڕانەوەیان". (ژمارەی فریاگوزاری / 05368787900)