ئەنجوومەنی ویزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی بەسەرۆکایەتی سودانی کۆبووە

ئەمنی
  • 9-02-2023, 00:04
  • +A -A

    به‌غدا-INA

    محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی ویزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی بەئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەن کرد.
    کۆبوونەوەکە گرنگترین ڕکمانیەکانی رووبەرووی ئاسایشی نیشتیمانی دەبنەوە لەپێش هەمووان هەوڵەکانی حکومەت لەچاودێریکردنی چەتەکانی تاوانی ڕێکخراو ولایەنەکانی هەوڵی خراپکردنی ئابووری نیشتیمانی دەدەن لەبەقاچاخبردنی دراو بۆ دەروەی وڵات خستیەروو، هەروەها جەختی کردەوە لەسەر ڕۆڵی دەزگا ئەمنی وهەواڵگیریەکان بۆ چاودێریکردنیان و بەگەرخستنی هەموو هەوڵەکان بۆ ئەوەی، لەگەڵ ئەوانەی ئاسانکاری بۆیان دەکەن کەتوندترین سزایی یاسایی وەربگرن. 
    ولەسەر ئاستێکی تر کۆبوونەوەکە جەختیکردەوە لەپێویستی دانانی میکانیزمێک بۆ پرۆسەی گەیاندنی کەل وپەلی یارمەتی بۆ کۆماری عەرەبی سوریای برا، کەلەبەشداریە کۆمەڵایەتیەکان هەژمار دەکرێن، لەگەڵ یارمەتیەکانی حکومەت کەپێویستە بەپێی شێوازە رەسمیەکان رەوانەبکرێن.
    ئەنجوومەن بڕیاریدا بەداخلکردنی ( کیمیایی جۆری داب ویۆریا) بەڕێگای هەرێمی کوردستانی عێراقەوە بۆ پارێزگاکانی تر بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستیەکانی جووتیاران و کێڵگەکێلەکان ودەبێت هێزە ئەمنیەکان ئاسانکاری پێویست بۆیان بکەن.
    ئەنجوومەن دیراسەی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تاوتووێیکرد سەبارەت بەوەی کەکارمەندانی هێزە چەکدارەکانیش دەرماڵەی مانگانەیان هەبێت هەروەکو هاوکاریان لەپارێزگاکانی ئازادکراو، بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی ژمارە 584ی ساڵی 2013 سەبارەت بەو ناوچانەی کەسەقامگیری ئەمنیان نییە، و بەڕێژەیەکی دیراسەکراو دەبێت بەپێی ناوچەکان.
    هەروەها کۆبوونەوەکە دەرئەنجامە ئەمنیەکانی کەمپی مەخموور وپێویستی ڕێکخستنی کارکردن لەناو کەمپەکە لەروویی ئەمنی وکارگێریەوە تاوتووێی کرد.