بەغداد - INA
وەزارەتی دەرەوە ئەمرۆ چوارشەممە تەئكیدیكردەوە: شاندی عێراقی كە سەردانی واشنتن دەكات دوو دۆسیەی ئابووری بنەڕەتی تاوتوێ دەكات.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: شاندەكە لە واشنتۆن دیالۆگەكانی لەگەڵ لایەنی ئەمریكی ئەنجام دەدات كە جەخت لەسەر پشتگیریكردنی سیاسەتی دراوی عێراق و ئاڵوگۆڕی پاڵپشتی دارایی و بانكی دەكاتەوە بە ئامانجی بەرزكردنەوەی دیدی حكومەتی عێراق لە كارەكانی سەبارەت بە ڕێژەی ئاڵوگۆری دۆلار.
ئاماژەی بەوەشدا: كە هەنگاوە چۆنایەتییەكانی حكومەت بۆ پتەوكردنی ناسنامەی سیاسەتی نوێی دراوی و دیالۆگ لەگەڵ ئەمریكا لەبەرژەوەندی نیشتمانیی عێراقە.
ئاشكراشیكرد: بەپیرۆزكردنی دیپلۆماسیەتی ئابووری ئێمە دەخاتە سەر ڕێگایەكی متمانەپێكراوتر و هاوسەنگتر لەپەیوەندییە دەرەكیەكانمان و داوای پێشوازی و پشتیوانی نێودەوڵەتی دەكەین بۆ سیاسەتەكانی حكومەتی عێراق.
رونیشیكردەوە: كە دیپلۆماسییەتی وەڵامدانەوەی نیشتمانی پەیوەستە بە بەرنامەی حكومەت و ئێمەش دەنگی شەقامی عێراقین لەگەڵ هاوبەش و دۆستانی عێراق.