بەغداد - INA
سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە چارەسەری ئالودەبوونی ماددە هۆشبەرەكان پێویستی بە چاكسازی دەروونی و كۆمەڵایەتی هەیە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوار شەممە، سەنتەری قەنات بۆ چاكسازی كۆمەڵایەتی لەبەغدای پایتەخت كردەوە، ئەم سەنتەرە جێگای 150 قەروێلەی دەبێتەوە و لەماوەی 58 ڕۆژدا و بەگوژمەی 2.5 ملیار دینار دروستكراوە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆك وەزیران گەرانێكی بەنێو بەشەكانی سەنتەرەكە و قاویش وكەل وپەلەكانی كرد وئاگاداری سیستەمی پێشوازیكردنی نەخۆشەكان و سوودمەندانی بوو، هەروەها بەدواداچونی كرد بۆ داو ودەرمانی بەردەست وكارمەندانی پێشكەشكردنی چارەسەری و خزمەتگوزاریەكان كەهەنگاوێكی نایابە لەبواری خزمەتگوزاری دەروونی و كۆمەڵایەتی بۆ قوربانیانی ئاڵودەبوونی ماددە هۆشبەرەكان.
سودانی لەرێورەسمی كردنەوەدا ئاماژە بەوەدا كەئەم سەنتەرە پێشوازی لەتووشبووانی كۆرۆنای دەكرد و ئامادەكراوە بۆ ئەوەی چارەسەری قوربانیانی ئاڵودەبوونی ماددە هۆشبەرەكان بكات، و پێویستە هەموو هەوڵێك بدرێت بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەم دیاردەیە، وتیشی: چارەسەركردنی دیاردەی ماددە هۆشبەرەكان تەنها چارەسەرێكی یاسایی نییە، بەڵام چاكسازی دەروونی و كۆمەڵایەتیش دەگرێتەوە كەلەچارەسەری سەر قەروێلە و پزیشكی كەمتر نییە.
بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: كە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران هەوڵەكان بۆ تەواوكردنی كارەكان و ئامادەكردنی ئەم سەنتەرە لەماوەیەكی كورتدا بەرز نرخاند، و داوایی كرد بۆ پەرەپێدان بەدەزگاكانی خزمەتگوزاری سەرەكی دیكە چاو لێ بكرێت.