سەرۆك وەزیران تەئكیدیكردەوە لە هاوخەمی گەلی عێراق و حكومەت و سەرۆكایەتییەكانی لەگەڵ گەلی سوریا و سەركردایەتییەكەیان

سیاسی
  • 8-02-2023, 20:41
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەمرۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە لە هاوخەمی گەلی عێراق و حكومەت و سەرۆكایەتیەكان لەگەڵ گەلی سوریا و سەركردایەتییەكەیان لە ئازاری قوربانیانی بوومەلەرزەكە.
    نوسینگەی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە، پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا ئەنجامدا و پرسە وسەرەخۆشی خۆی بۆ قوربانیانی بومەلەرزەكەی بەیانی ڕۆژی دووشەممە پێگەیاند. هەروەها هاوخەمی و پشتگیری گەل و حكومەت و سەرۆكاتیەكانی عێراق بۆ گەلی سوریا و سەركردایەتیەكەی دەربڕی لەم كارەساتە دڵتەزێنە، و داوایی لەیەزدانی دڵۆڤان كرد قوربانیان بە رەحمەتی خۆی شاد بكات و بریندارەكانیش زوو چاكببنەوە.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، لەم پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا سەرۆك وەزیران روونیكردەوە كەعێراق لەسونگەی مرۆیی و هاوبەندی برایەتی كەهەردوو گەلی عێراق و سوریا پێكەوە دەبەستێت، دەستپێشخەری كردووە بۆ پێشكەشكردنی هاریكاری بەبرایانی سوری نەك وەكو مننەت و چاكە، لەبواری بەرگری شارستانی و ناردنی تیمی پزیشكی و یارمەتی مرۆیی فریاگوزاری، و سوتەمەنی و كەل و پەلی تەندروستی و پزیشكی و خۆراك.
    هەروەها سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەگرنگی ئاسایش و سەقامگیری سوریایی و پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵیەكانی لەبوارە جیاجیاكان كردەوە.
    بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: لەلایی خۆیەوە سەرۆكی سوریا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ حكومەت و گەلی عێراق دەربڕی بۆ ئەم دەستپێشخەریەی هاریكاری و پشتگیریكردن و بوونی پەیوەندیەكی دووقۆڵی پتەوی نێوان هەردوو وڵاتی برا دووپاتكردەوە.