بەغداد - INA
وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، جێبەجێكردنی (43) فەرمانی دەستگیركردنی لەپارێزگای نەجەف ڕاگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مەفرەزەكانی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای نەجەف لەماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا (43) فەرمانی دەستگیركردن دژی ئەو كەسانەی كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكراون بەپێی ماددە یاساییە جۆراوجۆرەكان جێبەجێكردووە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: داواكراوەكان ڕادەستی دادگا كراون بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانە.