بانكی ناوەندی هۆشداری دەدات بە بازرگانەكان لە دژی مامەڵەكردن لەگەڵ مەزادكاران

ئابوری
  • 8-02-2023, 19:44
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بانكی ناوەندی عێراق ئەمرۆ چوارشەممە، بازرگانانی ئاگاداركردەوە لەمامەڵەكردن لەگەڵ مەزادكاران بۆ بەدەستهێنانی دۆلار و داوای لێكردن پەنا بۆ سەكۆی فەرمی ببەن بۆ پارەدانی بازرگانی بیانی.
    ڕاوێژكاری بانكی ناوەندی ئیحسان شەمران بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ بڕیاری بانكی ناوەندی كە لایەنگیری و پشتگیریی حكومەتی هەیە هاتەئاراوە، بۆ فرۆشتنی دۆلار بە 1320 بە خەڵك، بانكی ناوەندی لە وەزارەتی دارایی دەكڕێت بە 1300 دینار و بە 1310 دۆلار بە بانكەكان دەفرۆشێت و بانكەكانیش بە 1320 دینار بە خەڵك بفرۆشێت، ئەوەشی وت: هیوایەكی زۆرمان هەیە كە بانكەكان پابەندی ئەم ڕێژەیە بن و دۆلار بۆ خەڵك دابین بكەن، چونكە بانكی ناوەندی دۆلار دابین دەكات، چ بە نەقد بۆ پێداویستیەكانی گەشتیار یان بۆ ئەوەی پێداویستیەكانی بازرگانی و گواستنەوەی دارایی چ بە دەست هێنانەوە و چ بە قەرزی بەڵگەنامەیی، هەمووی لە ڕێگەی پلاتفۆرمەوە.
    شەمران وتیشی: ئەم پێوانەیە پشتگیری ڕێكارەكانی تر دەكات لە سنورداركردنی مامەڵەكان و بازرگانان پەنا نابەن بۆ مەزادكاران بۆ ئەوەی پێویستییان بۆ بەدەستهێنانی دۆلار هەبێت، چونكە پلاتفۆرمەكە چەند ئامانجێك ئەنجام دەدات، ڕێژەی نزمی ئاڵوگۆر بۆ بەهێزكردنی دیناری عێراقی هاتە ئاراوە بۆ پشتیوانیكردن لەهەوڵی حكومەت و هەوڵەكانی بانكی ناوەندی لەچاكسازیی ئابووریدا چونكە پلاتفۆڕمەكە دەروازەی چاكسازی ئابووری و دەروازەی چاكسازی دارایی و دەروازەی چاكسازی كەرتی بانك لەخۆ دەگرێت.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هیوادارین ئاستی داهاتی گشتی باشتر بكەین بۆ ئەوەی داواكارییەكانیان جێبەجێ بكرێت و هیوادارین ئەم هەنگاوە نرخی كاڵاكان كەم بكاتەوە.