سەرۆك وەزیران جەخت لەگرنگی گرتنەبەری ڕێوشوێن بۆ پاراستنی داتاكانی حكومەت دەكاتەوە

سیاسی
  • 8-02-2023, 17:53
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ چوار شەممە، جەختی لەسەر گرنگیی ئاسایشی داتاو گرتنەبەری ڕێوشوێنی پاراستنی داتاكانی حكومەت كردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی كرد كە تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەسەر یەكخستنی داتاكانی حكومەت، بەئامادەبوونی وەزیری پەیوەندییەكان و ژمارەیەك لە پسپۆڕانی سكرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەكانی ناوخۆ و دارایی و بازرگانی و پلاندانان و كار و تەندروستی و پەیوەندییەكان و كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، سودانی لە كوبونەوەكەدا جەختی لەسەر گرنگیی ئاسایشی داتاو گرتنەبەری ڕێوشوێنی پاراستنی داتاكانی حكومەت كردەوە،و ئاماژەی بەوەشكرد: كە بنكەی زانیاریەكان لەدەزگا جیاجیاكانی حكومەتدا دەتوانن بەهایەكی زۆریان هەبێت بەتایبەتی لەگەڵ یەكخستنیان و سوودیان دەبێت لە وردبینی و باشتركردنی ئامانجدا، و پێویستە یەك پێكهاتەی سەرەكی بۆ بنكەی داتای نیشتمانی هەبێت و پاشان هەر لایەنێك دەتوانێت بزانێت چی بۆیان رێگە پێدراوە.
    بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: كە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران هانی پەرەپێدانی میتۆدی مۆدێرنی دا بۆ بەڕێوەبردنی داتاكان بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتیە نایابەكان، بۆ بەدیهێنانی ئاسایشی داتاداكان، بەمەبەستی ئاسانكردنی ڕێوشوێنەكان و كەمكردنەوەی تێچوونەكان و بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی.
    سودانی رێنماییدان كە بەردەوام بن لە ئەنجامدانی كۆبوونەوەكان و دۆزینەوە پەنجەرەیەك بۆ پەیوەندی و یەكخستن و تەواوكاری و پێشكەشكردنی پێشنیار و پلان بۆ دەربازبوون لە دواخستن و خستنەڕووی كۆسپەكان كە ڕەنگدانەوەی دەبێت لە پەرەپێدانی ئەداو باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان كە پێشكەش بە هاوڵاتیان دەكرێت.