دەستگیركردنی 3 تۆمەتبار كە بە پێچەوانەی رێنماییە رەسمیەكان دراوی بیانیان دەگواستەوە

ئەمنی
  • 8-02-2023, 17:52
  • +A -A

    بەغداد - INA
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی 3 تۆمەتباری ڕاگەیاند كە بە پێچەوانەی ڕێنماییە فەرمیەكانەوە دراوی بیانیان حەواڵە كردووە .
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدای سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش لەوەزارەتی بەرگری توانیان دەست بەسەر یەكێك لە شوێنی ئاڵوگۆڕی دراودا بگرن لەناوچەی كەڕادە كە لەدەرەوەی مەرج و ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی عێراق دراوی بیانی حەواڵە دەكرد.
    ئاشكراشیكرد: سێ تۆمەتبار كە خاوەنی شوێنەكە بوون، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری بەپێی ماددەی (240) دەستگیركراون و تاوانەكەش بینراوە و 200 هەزار دۆلاریان بەدەستەوەبووە لەڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ بەشی یەكەمی پۆلیسی فیدراڵی و مەفرەزەیەكی ئاسایشی ئابووری تۆمەتبارەكان ڕادەستی لایەنە تایبەتمەندەكان كراون.