بەغداد ـ INA
سەرۆک کومار عەبدوللەتیف جەمال رەشید، ئەمرۆ چوارشەممە، بانگهێشتنامەیەکی لە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە پێگەشت بۆ بەشداریکردن لەکۆنگرەی "ئاو لەپێناوی گەشەپێدان " لە نیویۆرک .
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک کۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوە، دەڵێت: سەرۆک کۆمار رۆژی چوار شەمە ٨-٢ -٢٠٢٣ ،لەکۆشکی بەغداد، پێشوازیکرد لەنێردەی تایبەتی بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان (UNDP) ئاوکی لوتسما ،کە بانگهێشتنامەیەکی لە سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکانەوە گەیاندە سەرۆک کۆمار، بەمەبەستی بەشداریکردن لەکۆنگرەی "ئاو لەپێناوی گەشەپێدان" کە بڕیارە لە نیویۆرک ساز بکرێت.
لەمیانەی دیدارەکەدا، باس لەهاریکاری وپەیوەندییەکانی نێوان عێراق و نەتەوەیەکگرتوەکان کرا، کەتایبەت بوو بەکۆمەڵێک بابەت وگرنگترینان بەشداری بەسودی هەردولابوو لە ئێستادا و ڕێگاچارەکانی بەهێزکردنیان لە داهاتودا.
سەرۆک کۆمار دوپاتیکردەوە لەگرنگی چالاککردنی هاریکاری لەبوارەکانی بەڕێوەبردنی ئاو بەتایبەتی ئاوەسنوربڕەکان و پێشخستن و باشترکردنی دۆخی کشتوکاڵ و بەڕێوەبردنی و کەمکردنەوەی پیسبونی ژینگەی ئاو لەگەڵ گرنگی پێشخستنی تواناکانی بەڕێوەبردنی ئاو لەووڵاتدا .
لەلای خۆیەوە، ئاوکی لوتسما، هاوخەمی خۆی بۆ کێشەی ئاوارەکان دەربڕی وئامادەیی تیمەکەیشی نیشاندا بۆ هاریکاریکردن لەگەڵ حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکاندا بۆ بەهێزکردنی تواناکان بۆ کۆتایهێنان بە دۆخی ناهەموار و بژێوی ئاوارەکان، هەروەها ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانیکردنی سەرۆک کۆمار دەربڕی کە لەبەرنامەی کاری ڕێکخراوەکانی (UNDP) دەکات کە ئەوانیش لەبەرژەوەندی گەلی عێراق کار دەکەن.