بەغداد - INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ چوارشەممە ، كارنامەی سەردانە پلان بۆ داڕێژراوەكەی بۆ ئیمارات ئاشكرایكرد، و جەختیشی لەسەر خواستی دڵسۆزانەی عێراق كردەوە بۆ بەردەوامبوون و پەرەپێدانی هاوكاری بازرگانی و ئابووری و ڕاكێشانی وەبەرهێنان بۆ كەرتی جۆراوجۆر لەوانە وزەی نوێبوەوەو بەڕێوەبردنی بەندەر و سەنتەرەكانی لۆجستی.
سودانی لەوتارێكیدا كە لە رۆژنامەی ئیتحادی ئیماراتی بڵاویكردوەتەوە و ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، دەڵێت: ئەزموونی ئیمارات بەیەكێك لەئەزموونە پێشەنگەكانی جیهان دادەنرێت بۆ بنیاتنانی وڵات و دەتوانرێت سوود لەئەزموونە قووڵەكانیان وەربگیرێت بۆ بنیاتنانی عێراق، هەروەها ستایشی سەركردایەتی ئیمارات لەبەڕێوەبردنی بەندەرە زەبەلاحەكان كردوە كە ڕەنگە ببێتەهۆی بەشداریكردن لەبەڕێوەبردنی بەندەری گەورەی فاو كەعیراق دەیهەوێت ببێتە یەكێك لەگەورەترین بەندەرەكانی گواستنەوەی جیهان وەك پڕۆژەیەكی ستراتیژی كەڕۆژهەڵات بە ئەوروپاوە دەبەستێتەوە لە ڕێگەی عێراقەوە.
سەرۆك وەزیران لەوتارەكەیدا ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات: من وتەكانی خوالێخۆشبوو شێخ زایدم بەبیردێتەوە كە گوتی: (نیشتمان چاوەڕوانی زۆرمان لێ دەكات و خەڵك چاوەڕێی كردەوەكانی ئێمەیە)، وەك دەبینین وتەكانی برام شێخ محەمەد بن زاید (عێراقەكەمان خۆشەویستە بۆ دڵمان) ئەمەش تەنیا بیركردنەوە نییە، بەڵكو ڕاستیەكە كە پێمان خۆشە سەردانەكەمان بۆ ئیمارات دەست پێبكەین بۆ گەڕان بەدوای هاوبەشییەكی بەردەوام بۆ بەرژەوەندی دوو وڵات و گەلی برا.
سودانی باسی لەوەشكردووە: چەند هەفتەیەك پێش ئێستا عێراق توانی بە سەركەوتنێكی بێوێنە جامی كەنداو ڕێكبخات بۆ یەكەمجار دوای چوار دەیە لە غیابی، بینیمان كە چۆن هاوڵاتیانی ئیمارات و كەنداو چوونە ناو بەسرە و گەلەكەمان دەرگا و ماڵیان بەڕووی براكانیاندا كردەوە ، لەم ڕۆحە ڕەسەنەدا بەغدا ڕۆڵی سەرەكی خۆی دووپات كردەوە لە بنیاتنانی پەیوەندییە هاوسەنگەكان و ڕۆڵگێڕانی مێژوویی خۆی وەك یاریزانێكی سەرەكی ناوچەكە.